AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٢ ١٣:٢٩

ئەمیر سەباحی فەر:

ئێران دژی خوێنڕشتن و خوازیاری ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە

ئێران دژی خوێنڕشتن و خوازیاری ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە یەکمایەتی هێزە چەکدارەکان ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە، وتی: ئێرانی ئیسلامی بەردەوام دژی هەر جۆرە ئاڵۆزی، شەڕ و خوێنڕشتن لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆڕی فەرماندە و فەرمانبەرانی ئەرکانی ئەو هێزانە، وتی: ئەگەر دەمانەوێت وڵاتمان لە لووتکەی سەربڵندی بێت ئەبێ هەموو ڕێکخراوە و چینەکان پێکەوە هاودڵ و یەکگرتوو بەشێوەی جەهادی هەنگاوی ئەرێنی و سازێنەر لە درێکەی سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی هەڵێنن و بەدڵنیاییەوە لە هەموو بوارەکاندا ئەبێ پێشکەوتنی زانستی لە یەکمایەتیدا بێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە یەکمایەتی هێزە چەکدارەکان ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە، وتی: ئێرانی ئیسلامی بەردەوام دژی هەر جۆرە ئاڵۆزی، شەڕ و خوێنڕشتن لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بووە.

سەباحی فەرد هەروەها وتی: بیانییەکان لە توانایی و وشیاری هێزە چەکدارەکانی ئێمە ترسیان هەیە و هەر ئەوەش زۆربەی پیلانەکانی ئەوانی تووشی کێشە کردووە.

News ID 52216

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha